ماوه‌ى ساڵێكه داشكاندنیان جێبه‌جێ نه‌كردووه
داوا كراوه دۆسیەی لێکۆلینەوە لەسەر کۆمپانیاکانی زین و ئاسیا و وەزیری پەیوەندییکردنی عێراق بكاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
داوا كراوه دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەسەر کۆمپانیاکانی زین، ئاسیاسێل و وەزیری پەیوەندییکردنی عێراق بكرێته‌وه ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى زیاتر له ساڵێكه بڕیاری داشكاندنیان له فرۆشتنى ئینته‌رنێت جێبه‌جێ نه‌كردووه.
داواكارییه‌كه له‌لایه‌ن کاروان یاروەیس پەرلەمانتاری عێراق و ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان، به نووسراوى فه‌رمى بۆ ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراقی به‌رزكراوه‌ته‌وه.
نووسراوه‌كه‌ى دوابەدوای بەدواداچوون و سکاڵای هاوڵاتیان له‌سه‌ر ئه‌م دوو كۆمپانیانیه بۆ ده‌سته‌كه به‌رزكردووه‌ته‌وه.
له‌ناوه‌ڕۆكى داواكه هاتووه، زیاتر لە ساڵێکە وەزیری پەیوەندییکردنی عێراق بە رێژەی 45% داشکاندنی لە فرۆشتنی ئەنتەرنێت بۆ کۆمپانیاکانی زین و ئاسیاسێل کردوە، بەڵام ئەوان داشکانی نرخیان بۆ بەشداربووانیان و هاوڵاتیان نەکردووە.