1500 دینار چووەتە سەر کیلۆی

هەرچەندە نرخی ئاژەڵ گران بووە بەڵام بازاڕەکەیان باشە

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

فرۆشیارێک لە سیتەکی سلێمانی ژمارەیەک سەرمەڕی داناوە و دەڵێت نرخەکان گرانن بەڵام ماشەڵا کڕیاری باشی هەیە و بازاڕیان خراپ نییە.

دانا لەتیف ئاژەڵدارە و فرۆشیارە بۆ 964 دەڵێت، کیلۆی 1500 دینار چووەتە سەر نرخی هەر کیلۆیەک بەڵام هەر کڕیاری هەیە و خەڵک هەر قوربانی دەکات جاری وەها هەیە 5 سەر بەچارێک دەبەن.

حاجی عوسمانیش کە ئاژەڵ دەکڕێت بۆ قوربانی وتی، لە هەشتاکانەوە قوربانی دەکات جاران بە 50 دینار ئاژەڵێکیان دەکڕی ئێستا مەڕێک نزیکی چوار وەرەقەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی