"پلان دانراوە بە قەناس و درۆن بافڵ تاڵەبانی بکوژن"

میدیای یەکێتی دانپێدانانی چەند کەسێکی بڵاوکردەوە

ژووری هەواڵ

میدیای یەکێتی ڤیدیۆی چەند کەسێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، سەر بە لالەزارن و پلانیان داناوە بۆ کوشتنی بافڵ تاڵەبانی، پوختەی دانپیادانانەکەیان ئەمە بوو:

– لاهور شێخ جەنگی و ئەژی ئەمین و پۆڵاد تاڵەبانی و رێبوار حامید حاجی غالی وەک پلانداڕێژەر ناویان هاتووە.

-ویستویانە بە قەناس و درۆن بافڵ تاڵەبانی بکوژن.

-پلانیان هەبووە قوباد تاڵەبانی دەستگیربکەن، ئەگەر نەیانتوانی بیکوژن.

-لە نزیک دەباشان سێ شوققە دابینکراوە لەوێ کامێرای چاودێرییان داناوە بۆ ماڵی بافڵ تاڵەبانی.

-پلانیان هەبووە بە دوو قەناس لە بافڵ تاڵەبانی بدەن.

-پلانیان هەبووە بە درۆن لە دەروازەو شوێنە هەستیارەکانی ماڵەکەی بافڵ تاڵەبانی بدرێت.

-بە ئۆتۆمبێلێکی ژمارە زێرەڤانی بەشێک لە بەشداربووانی پلانەکە گواستراوەتەوە.

-لە هەورازە نەفتە لە هەولێر راهێنانیان کردووە و لەوێ کارگەی دروستکردنی درۆن هەیە.

-چەکی چیچانی ئامادەکراوە بۆ هێرش.

– درۆنی ئۆکرانی ئامادەکراوە.

-چەند کەسێک نێردراوە بۆ ئۆکرانیا بۆ راهێنان.

-ویستویانە کودەتا بکەن و دەست بگرن بەسەر دەباشاندا.

شەوی 21 لەسەر 22ـی ئەم مانگە هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی لە سلێمانی هێرشیان کردەسەر هۆتێل لالەزار شوێنی مانەوەی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل و دوای سێ کاتژمێر لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوە، لاهۆر شێخ جەنگی و چەند کەسێکی نزیکی دەستگیر کران.