بەهۆی بەها مێژوویی و ئەندازیارییەکەیەوە

کارێزێکی کەرکوک لە لیستی دامەزراوە ئاودێرییە کەلەپورییە جیهانییەکاندا تۆمارکرا

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، لە شاری مارسیلیای فەرەنسا کارێزی ناڕۆجەی حاجی جەرجیسی سەرەوە کە سەر بە ناحیەی شوانە لە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیدا ناوی لە لیستی دامەرزراوە ئاودێرییە کەلەپورییە جیهانییەکاندا تۆمارکرا.

پارێزگای کەرکوک لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، “دەستکەوتێکی مێژووی بۆ کەرکوک لە بیست و شەشەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئابوری و زێراب لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بەدەستهێنرا و کارێزی ناڕۆی حاجی جەرجیسی سەرەوە لە ناحیەی شوان لە لیستی دامەزراوە ئاودێرییە کەلەپورییە جیهانییەکاندا تۆمارکرا.”

زەکی کەریم ئەحمەد، بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاو لە کەرکوک و نوێنەری وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بڕوانامە و قەڵغانی تۆمارکردنی کارێزەکەی وەرگرت و پارێزگای کەرکوک دەڵێت: بروانامەکە وەک بەڵگەنامەیەکە بۆ دانپێدانانی نێودەوڵەتیی بە بەهای مێژوویی و ئەندازیاریی کارێزەکە.

لەکۆتایی راگەیاندراوەکەدا هاتووە، “ئەم تۆمارکردنە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ سەرمایەی شارستانیی پارێزگای کەرکوک و بەشدار دەبێت لە ناساندنی کەلەپووری ئاوی و ئەندازیارییەکەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و سەرەڕای بەهێزکردنی ئامادەیی عێراق لە کۆڕبەندە تایبەتمەندەکاندا و دەرخستنی ئەو دامەزراوە و شوێنە ئاوییە مێژووییانەی کە هەیەتی و شایەنی بەڵگەنامەکردن و پاراستنن