گولـلەتۆپێک لەناو زەوی هاوڵاتییەکدا هەڵگیرایەوە – وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی
لە پیرەمەگروون
گولـلەتۆپێک لەناو زەوی هاوڵاتییەکدا پوچەڵکرایەوە و هەڵگیرایەوە
شۆڕش قادری
لە پیرەمەگروون گولـلەتۆپێکی 155 ملم لە زەوی هاوڵاتییەک هەڵگیرایەوە و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی پارێزراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی وێنەی گولـلەتۆپەکەی داناوە و نووسیویەتی، لە لایەن هاووڵاتییەکەوە پەیوەندی بە ژمارە “182”ـی دەزگای گشتی کاروباری مینی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کراوە و ئاگادار کراونەتەوە لە هەبوونی گولـلەتۆپێکی “155 ملم” لە گوندی زێوێ لە شارۆچکەی پیرەمەگروون.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 14.10.2026 تیمی تەقاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی چوونەتە شوێنەکە و دوای پوچەڵکردنەوەی، گولـلەتۆپەکەیان گواستووەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو بەمەبەستی لەناوبردنی لە ئایندەدا.