دەڵێ کتێبەکەی پێ گەیشتووە
ئوسامە جەمیل: دوکتۆر مەحموود پیاوێکی راستە
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئوسامە جەمیل، نوسەری رۆمانی قوماش کە لە پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر، بەرهەمەکەی یەکێکە لە پڕفرۆشترین کتێبەکان، دەڵێ، کتێبی بیرەوەرییەکانی دوکتۆر مەحموود عوسمان-ی پێ گەیشووە و ئەو پیاوێکی راستە.
ئوسامە جەمیل، کە لە پێشانگە سەرقاڵی واژۆکردنی کتێبەکەی بوو، لەبارەی بەدەست گەیشتنی کتێبەکەی دوکتۆر مەحموود عوسمان قسەی بۆ 964 کرد و وتی، دوکتۆر مەحموود بۆخۆی کتێبەکەی ناردووە و مەمنوونی ئەوە کە لە کوردستان ئەوی لەبیر بووە.
ئەو وتی، دوکتۆر مەحموود، ئەزموونی سیاسی و پێشمەرگایەتی زۆرە، بۆیە دەبێت سوود لە ئەزموونی ئەوە پیاوە گەورانە وەربگیرێ و ئەو پێچ و پەنای نەبووە هەرکاتێک ببنراوە لە سۆشیال میدیا و سەر تەلەفزیۆن، بۆیە من دکتۆر مەحموودم خۆشدەوێ.
دوکتۆر مەحموود عوسمان، سیاسەتوانی کورد، بیرەوەرییەكانی لەسێ بەرگدا نوسی و بڵاوی کردەوە کە بەرهەمی تۆڕی میدیایی 964 رە، بەرگی یەکەم لە ساڵانی 1938 وە تا 1991، بەرگی دووەمی لە 1992 وە بۆ 2003 و بەرگی سێیەمیش لە 2004 وە بۆ 2015 باسدەکات و بە گشتی بە هەر سێ بەرگەكە هەزار 113 لاپەڕەیە.
دوکتۆر مەحموود عوسمان سیاسەتوانی دیاری کورد، هەم شاهیدو هەم قسەرۆیشتوو گوێلێگیراوی رووداوە گەورەو کاریگەرەکان بووە، بۆیە بۆ یەکەمجار کۆمەڵێک وردەکاری ئاشکرا کردوون کە پێشتر باس نەکراون.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا