زیاتر لە 700 مین و تەقەمەنیان تێدابووە

لە پێنجوێن دوو کێڵگەی مین پاککرانەوە و رادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

لە گوندی کەژانی قەزای پێنجوێن دوو کێڵگەی مین بە تەواوی پاککرانەوە و رادەستی خاوەنەکانیان کرانەوە.

محەمەد ئیبراهیم سەرۆکی تیمی مینلابەری دەستی پێنجوێن بە 964ـی وت، کێلگەی مینی شێخەکوژراو کە دوو پارچە زەوییە و لای ئەوان ناویان B6 – B7ـە  بەتەواوەتی پاککراونەتەوە و هیچ مەترسییەکیان لەسەر نەماوە.

رووبەری کێڵگەکە 76 هەزار و 512 مەتر دووجایە، لە ئێستاشدا کە هیچ مینێکی تێدا نەماوە، خوا دایناوە بۆ کشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی بەرووبوومی خۆماڵی، بۆیە دەزگای مین رادەستی خاوەنەکانی کردەوە.

بەقسەی محەمەد ئیبراهیم زیاتر لە 700 مین پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەو کێڵگەیە کۆکراونەتەوە و لەناوبراون.

لە یەک مانگی رابردوودا، دەزگای مین لە پێنجوێن سێ جار پڕۆسەی لەناوبردن و تەقاندنەوەی مین و پاشماوەی جەنگی ئەنجامداوە و نزیکەی هەزار پارچە مین و تەقەمەنیان لەناوبردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە پێنجوێن پێشمەرگەیەک مین پیایدا تەقییەوە و گیانی لەد...

لە پێنجوێن پێشمەرگەیەک مین پیایدا تەقییەوە و گیانی لەدەست دا

سبەینێ لە پێنجوێن مین و پاشماوە دەتەقێندرێتەوە

سبەینێ لە پێنجوێن مین و پاشماوە دەتەقێندرێتەوە