"ئەوەی جارێک دۆڵمەکە تاقی بکاتەوە دێتەوە لامان"

شنۆ لەگەڵ دوو کچەکەی بە خواردنی کوردەواری بوونەتە جێگەی سەرەنجی ئامادەبووانی فێستڤاڵەکەی هەولێر

ئەحمەد شەمزین-هەولێر

فێستیڤاڵی بەهاری لە پارکی سامی عەبدولرەحمان لە هەولێری پایتەخت بەردەوامە و هاوڵاتیان بەگروتینەوە رووی تێدەكەن، دایک و کجێک بە پێشکەشکردنی خواردنی کوردەواری بوونەتە جێی سەرەنجی ئامادەبووان.

شنۆ رەشید، بەشداربوویەکی ڤیستیڤاڵەکەیە و لەگەڵ دوو كچەكەی خواردنی كوردەواری ئامادە کردووە و پێشكەشی میوانانی دەکەن بە  964 ی وت، لەهەموو فێستیڤاڵێک بەشداری دەكات پیشەی دوو كچەكەشی هەمیشە یارمەتیدەری بوونە.

وتیشی “دۆڵمەكەم هەواداری تایبەتی هەیە ئەوەی تاقیکردبێتەوە جارێكی تریش دێتەوە”.

رۆئیا سەرهەد، لەگەل دایكی خواردن پێشكەش دەكات و دەڵێت “جگە لە خواردنی كوردی گرنگی بە خواردنی رۆژهەڵاتیش دەدەین وەك فێسێنجون و قورمە سەبزی”.

فێستیڤاڵی بەهاری پاركی سامی عەبدولرحمان بەردەوامە وا بڕیاربوو ئەمرۆ كۆتایی بێت بەڵام دوو رۆژی دیکەش درێژ كرایەوە و بەشێكی داهاتەكەی كۆدەكرێتەوە بۆ تووشبوانی شێرپەنجە.

پێداچوونەوە؛ سۆما حەکیم زادە