چهند جوتیارێك زیانیان بهركهوتووه
ئاگری کۆگایە ساردکەرەوەی ناحیەی کەلەکچی کونترۆڵکرا
964+
هیڤی دێوالى – دهۆك
ئهو ئاگرهى له كۆگایهكی ساردكهرهوهى پهتاته له سنوورى قهزاى شێخان كهتبووهوه، كۆنتڕۆڵكراوه، بهڵام زیاتر له سێ ههازر تۆن پهتاتهى سووتاند.
ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی پارێزگای دهۆک بە964ـی وت، یەکێک لە کۆگایەکانی ساردکەرەوە لەگوندی زیناڤا لە ناحیەی کەلەکچی ئاگری گرتبوو، لەئێستا دا ئاگرەکە کونترۆڵکراوە
وتیشی “لەناو کۆگایەکەدا سێ هەزار و 200 تۆن پەتاتە هەبوون سووتاون، کە بەرهەمی پەتاتەی خاوەنی کۆگایەک و هەندێک جوتیارانی ناوچەکە بووه و زیانێکی زۆر بەریان کەوتووە”.
پێشتر، ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وتبوو، شوێنی رووداوەکە بنکەی قەزای شێخانە، بەڵام تیمەکانمان بۆ هاوکاریکردن، رویشتوونە شوێنی رووداوەکە و خەریکی کونتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
لەسنوورى پارێزگای دهۆک 127 کۆگای ساردکەرەوە هەن و بەشێکی زۆریان بۆ کۆگاکردنەوەی پەتاتە بەکار دێت.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن