"پێویسته میدیاكان پەلە نەکەن"
عێراقچی: رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئەمریکا “له هه‌موو كاتێك نزیكتره”
فەرهاد حەسەن
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی ئیسلام ئاباد “له هه‌موو كاتێك نزیكتره” له جێبه‌جێكردن و ورده‌كارییه‌كانیشی له كاتی خۆیدا بۆ رایگشتی ده‌خه‌نه‌ڕوو.
عه‌باس عێراقچی له پۆستێكیدا له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس ئەمڕۆح هەینی نوسیویه‌تی، “یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی ئیسلام‌ئاباد له هه‌مو كاتێك نزیكتره له جێبه‌جێكردن، تاوەکو یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، پێویسته میدیاكان خۆیان له به‌لاڕێدابردنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به‌دوربگرن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “به‌گوێره‌ی رێبازی به‌رپرسیارانه و شه‌فافمان، هه‌موو ورده‌كارییه‌كان له كاتی خۆیدا بۆ ڕایگشتیدا ده‌خه‌ینه‌ڕوو”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، میدیاكانی ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی راگه‌یه‌ندراوی دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكایان ره‌تكرده‌وه كه وتبووی رێكه‌وتنی نێوان واشنتن و تاران كۆتایی هاتووه و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو واژۆ ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئاژانسی بلومبێرگی ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرایكرد كه واشنتن و تاران یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له جنێڤ واژۆ ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه واژۆكردنه‌كه سنوردار ده‌بێت به یاداشتێكی پێشوه‌خته‌ی لێكتێگه‌یشتن و نه‌ك ڕێكه‌وتنی كۆتایی.