رێككه‌وتنێكی نێوان هه‌ردوولایه
کۆچبەرە بێ وەڵامەکانی عێراق لە بەریتانیا دەنێردرێنەوە
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی رێككه‌وتنێكی نێوان هه‌ردوو وڵاتى به‌ریتانیا و عێراق هه‌رچی كۆچبه‌رى عێراقی هه‌یه و تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامى مافى په‌نابه‌رێتی و مانه‌وه‌یان له‌و ڵاته وه‌رنه‌گرتووه له‌رێگه‌ى پرۆسه‌یه‌كه‌وه ده‌نێردرێنه‌وه بۆ عێراق.
دوێنێ چوارشەممە 20.8.2025، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئاشكراى كرد، هەریەک لە وەزیری ناوخۆ و بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق رێککەوتنێکی نوێیان واژۆکردووه کە تایبەتە بە دەستپێکردنی پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی ئەو كۆچبه‌ره عێراقیانه‌ى کە مافی مانەوەیان لە بەریتانیا رەتکراوەتەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، له‌رێگه‌ى ئه‌م رێککەوتنەوهپرۆسهى دیپۆرتكردنه‌وه‌ى كۆچبه‌ران به خێرایی ده‌كرێت، چونكه مادام هیچ مافێکی یاساییان نییە لەنێو خاکی بەریتانیا بمێننەوە، پێویسته دیپۆرت بكرێنه‌وه.
حکومەتی بەریتانیا بۆ ئه‌م رێككه‌وتنه خۆشحاڵه كه کاریگەری ئه‌رێنی ده‌بێت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاساییدا .
پێشتریش هه‌ردوو وڵات هه‌وڵیان بۆ هاریکاریکردنی یەکترى لە بەرەنگاربوونەوەی باندەکانی قاچاخچێتی و رێگریکردن لە پەڕینەوەی کۆچبەران بەشێوەکی نایاسایی و بە بەلەمی بچووك لەرێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە، هه‌بووه، رێككهوتنێكیشان له‌نێوان خۆیان واژۆكردووه، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ى ئێستاشیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م هه‌وڵانه‌ى پێشتریانه.
رێككه‌وتنه‌كه‌ى پێشتریش هه‌ردوو بە بەهای 800 هەزار پاوەند بوو لەگەڵ عێراق بەمەبەستی بەهێزکردنی جێبەجێکردنی یاسا و ئاسایشی سنوورەکانی عێراق، کە ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی باندی قاچاخچییەکانی عێراق بووە، ئاماژەش بەوە کراوە کە زۆربەی تۆڕی قاچاخچێتییەکان لە سەرانسەری ئەوروپا دا لەلایەن کوردانی باشووری کوردستانەوە، بەڕێوەدەبرێن.
حکومەتی بەریتانیا، ئامارێكی ئاشكرا كردووه كه لەسەرەتای ئەم ساڵەوە، زیاتر لە 27 هەزار کۆچبەری نایاسایی روویان لە بەریتانیا کردووە و بەراورد بە هەمان ماوەی پار، نزیکەی 18 هەزار کۆچبەر زیاترە، وەزارەتی ناوخۆش ده‌ڵێت، ژمارەی ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی لە 12 مانگی رابردوودا روویان لە بەریتانیا کردووە هەزار و 900 کەس بووە.