به‌پێی نووسراوى وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق
شوان، لەیلان، سەرگەران، یایچی، تازە، پردێ، داقوق و دووبز خراونه‌تە سەر قه‌زاى حەویجە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی نووسراوێكى وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق، هه‌ریه‌ك له شوان، لەیلان، سەرگەران، یایچی، تازە، پردێ، داقوق و دووبز خراونه‌تە سەر قه‌زاى حه‌ویجه، جێگرى سه‌رۆكى په‌ره‌لمانى عێراقیش كه ئه‌م نووسراوانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت “ئه‌مه كاره‌ساته”.
د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، بەپێ ئەم نوسراوانە بێت ئیتر خانەوادەیەکی شەهیدی ئەم ناوچانە ئەگەر پێویستیان بە عامودێک بێت، دەبێت بچن داوا لە حەویجە بکەن بۆیان دابین بکات.
باسی له‌وه‌كردووه، به‌م نووسراوانه نیگه‌ران بووه و لەگەڵ وەزیری کارەبا قسەى کردوووه، كه لەسەرچ ئەساسێک ئەمەى کردوە، وتویه‌تى “سەرەتا ئاگادارنەبووه، به‌ڵام دوای کەمێک پەیوەندی کردەوە توشی شۆکی کردم وتی دکتۆر خۆتان داواتان کردوە، ئه‌وه‌بوو نوسراوێکی بۆ ناردم بەراستی پێم سەیر بوو بینیم نوسراوێکی پارێزگا بە ژمارە 636 لە بەرواری 17.4.2025 و بە ئیمزای کاک رێبوار کراوە بۆ سەرۆک وەزیران و ئەویش هامشی کردوە لەوەشدا فێڵێکیان لە پارێزگار کردووە”.
ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، كه نوسراویان بۆ حەویجە به پارێزگار کردووە، کەچی بە پیلانی وەزیرێک ئەو شوێنانەیان خستوەتە سەر.
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان داواى كردووه، كه پێویسته ئەم نوسراوە هەڵبوەشێتەوە، وه‌زیریش رەزامەندی داوه بەڵام داوای کردووه نوسراوێک بکرێت لەلایەن پارێزگارەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی.
بۆیە داواى له رێبوار ته‌ها پارێزگارى كه‌ركوك كردووه، تاوه‌كو ئەم ناوچانەش بە دەردی قایمقامی دووبز و داقوق و فەرمانگەی کشتوکاڵ نەچوونە نوسراوێک بکە “چونکە نە مێژوو نە خەڵکی ئەم ناوچانە رەحم ناکەن”.