له‌ شاری نه‌وت و گاز كێشه‌ی گاز هه‌یه‌

کێشەی خاوەن مۆلیدەکانی کەرکوک کۆتایی نایەت


کاروان ساڵحی-کەرکوک

کێشەی کەمیی گازی مۆلیدە ئەهلییه‌کانی کەرکوک لە مانگی شەشی ئەم ساڵەوە دەستیپێکردووە و ئەو بڕە گازەی پێیان دەدرێت بەشی تەنیا 108 کاتژمێر دەکات ..

ئیبراهیم محێدین نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلییه‌کانی کەرکوک ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بە 964ـی وت، چوار مانگە کێشەی کەمیی گازمان هەیە بەهۆی ئەوەی گازەکەمان کەم کراوەته‌وه‌، بۆ هەر یەک kv20لیتر گاز لە کاتێکدا پێشتر 35 لیتر بووە، بۆ ئەم مانگەش تا ئێستا 350 کاتژمێر مۆلیدەکان کاریان کردووە.

وتیشی، ئەو 20 لیتر گازەی کە پێمان دەدرێت بەشی 108 کاتژمێر دەکات، واتا بایی 242 کاتژمێر، بۆیه‌ لە گیرفانی خۆمان گازمان لە بازاڕی رەش کڕیوە ، کە بۆ هەر بەرمیلێک گاز گەیشتووە بە 300 هەزار دینار.
ئیبراهیم وتیشی، پێشبینی دەکەین پارەی مۆلیدەی ئەم مانگە بۆ هەر ئەمپێرێک لە نێوان 15 بۆ 25هەزار دینار بێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا