"توندترین سزا بۆ سه‌رپێچیكاران"
سووتاندنى دارستانه‌كانى زاویته پارێزگار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى دهۆكى هێنایه سه‌رخه‌ت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى چه‌ند جارێك كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له دارستانه‌كانى ناحیه‌ى زاویته‌ى سه‌ر به دهۆك، پارێزگارى ئه‌و شاره لایه‌نه پهيوهندیدارهكان كۆكرده‌وه و بڕیاریدا رێكاره‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌رپێچیكاران تووندتر بكرێت و هه‌ركه‌سێك ده‌ستى له كردنه‌وه‌ى ئاگره‌كان هه‌بێت سزاى خۆیان وه‌ربگرن.
عه‌بدولستار عه‌بدولحه‌مید، وته‌بێژى هێزى پێشمه‌رگه‌ى پاراستنى ژینگه به 964ـى وت، له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا دووجار ئاگر له دارستانه‌كانى ناحیه‌ى زاویته كه‌وتووه‌ته‌وه و كه‌سێكیش ده‌ستگیركراوه.
وتیشی “ئاگره‌كه‌ى یه‌كه‌مجار سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بوو ئه‌و كه‌سه‌ى ئاگره‌كه‌ى كردووه‌ته‌وه نادیاره به‌ڵام ئاگره‌كه‌ى دوێنێ كه‌سێك بووه خه‌ریكی دروستكردنى مه‌زره‌عه بوو و ئاگره‌كه‌ى دروستكردووه”.
ئه‌و شوێنانه‌ى ئاگره‌كانیان لێ كه‌وتووه‌ته ژماره‌یەكی زۆرى گه‌شتیار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌ردانى ده‌كه‌ن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش به‌دواى ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ن كه ئاگره‌كه‌ى یه‌كه‌مجاریان كردووه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ پارێزگارى دهۆك له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبووه‌ته‌وه رێكاره‌كانى دژى ئه‌و كه‌سه‌ى سه‌رپێچی ده‌كات، تووندكردووه.
وتیشی “هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كی ژینگه و دارستان سه‌رپێچیكار ده‌ستگیر بكه‌ن پێویسته فه‌رمانگه‌كه تا ده‌رچوونى دوابڕیاری دادگا له‌گه‌ڵ كه‌یسى ئه‌و سه‌رپێچیكاره له‌دادگا بێت، كه پێشتر ئه‌وه نه‌بووه”.
ئاگره‌كه‌ى یه‌كه‌مجار زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆرى بۆ دارستانه‌كانى زاویته به‌جێهێشتووه، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى له سۆشیاڵ میدیاكانى زاویته بڵاوكراوه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌كرێت، نزیكه‌ى هه‌زار دار له جۆرى سنه‌وبه‌ر كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 50 بۆ 100 ساڵ دایه له‌ناوچووبن، هه‌رچه‌نده وته‌بێژى پێشمه‌رگه‌ى پاراستنى ژینگه ده‌ڵێت، راسته زیانه‌كان زۆره، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئامارێكی دروست و فه‌رمى بۆ زیانه‌كان له‌به‌رده‌ستیاندا نییه.