لەناوەراستی سەرچاوەکەی زەڵم دانیشتوون

گەشتوگوزاری هەڵەبجە دەڵێت گەشتیاران پابەندی رێنماییەکانیان نابن

فەرهاد حەسەن

گەشتوگوزاری هەڵەبجە، لەدوای خنکانی کچە 11 ساڵییەکەی کەربەلا، رێکارەکانی خۆپارێزی لە سەرچاوەی ئاوی زەڵم لە هاوینەوهەوار ئەحمەداوا تووندتر کردووە بەڵام دەڵێت، گەشیاران پابەندی رێکارەکانیان نابن ·

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە گرتەڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە دەردەکەوێت چەند گەشتیارێک وەک ئەوەی نە باییان دینێ و نە باران لەناو چەقی سەرچاوەی ئاوەکە دانیشتوون، ئەوە لاتێکدا گەشتوگوزار دەڵێت “سەرەڕای دانانی بەربەست و شریتی سوور و هەڵواسینی رێنمایی، بەڵام گەشتیاران پابەند نین و بەم جۆرە ژیانیان دەخەنە مەترسیەوە”.