هەڵەبجە
منداڵان کۆبوونەتەوە و بەبۆنەی رۆژەکەیانەوە گۆرانی دەڵێن
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
لە پارکی شاری یاری هەڵەبجە منداڵان کۆبوونەتەوە و بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵانەوە چالاکی جۆراوجۆریان هەیە و گۆرانی دەڵێن.
ژینا دانا، منداڵێکی بەشداربووی چالاکییەکەیە بە جلێکی کوردی رەنگاورەنگەوە هاتووە و بۆ 964 وتی، پورم جلەکانی بۆ هەڵبژاردووم و شەوێک نەنووستووە و جلەکانی بەدەستی خۆی بۆ دووریوم.
ژینا دڵیخۆش بوو بە چالاکییەکە و پیرۆزباییشی لە منداڵانی هەڵەبجە کرد بەبۆنەی رۆژی جیهانی مندالانەوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر