شاندەکەی ئێران گەیشتوون و چاوەڕێن

ئەمڕۆ دانیشتنی ئەمریکا و ئێران لە سویسڕا بەڕێوەدەچێت

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ دانیشتنی ئەمریکا و ئێران بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لە سویسڕا بەڕێوەدەچێت، ئەم کۆبوونەوەیە قەرار بوو رۆژی هەینی رابردوو ئەنجام بدرێت.

درەنگانی شەوی رابردوو شاندی دانوستانکاری ئێران بە سەرۆکایەتی محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکە، گەیشتنە جنێف و شاندەکەی ئەمریکاش کە جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەرۆکایەتی دەکات، بەڕێوەیە.

شەهباز شەریف سەرۆک وەزیران و عاسم مونیر سوپاسالاری پاکستانیش چوونەتە سویسڕا و بەشداری دانیشتنەکان دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە موحسن نەقەوی وەزیری ناوخۆی پاکستان دوێنێ چووە ئێران بۆ ئەوەی هەرچۆنێک بێ ئەمجارە هەوڵەکانیان بگاتە ئەنجام و تاران و واشنتن بەتەواوی ئاشت بکەنەوە.

دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەمریکا و ئێران دەبوو رۆژی هەینی 19.6.2026 بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و ناڕەزایی کاربەدەستانی تاران، دواخرا.