شارەزایان وەڵام دەدەنەوە

چۆن لە هاویندا ئۆتۆمبێلەکەت دەپارێزى؟

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

ئەگەر لە زستاندا تەرزە و باران و بەفر مەترسى بن بۆسەر ئۆتۆمبێل، ئەوا لە هاویندا گەرما دوژمنى سەرسەختى ئۆتۆمبێلەکانە، شارەزایانى ئۆتۆمبێلیش رێنمایى بە شۆفێران دەدەن یەکەم هەنگاو بیگرنەبەر ئەوەیە کە هەرچى عەتر و معەتەر و بابەتى غاز و سپڕایە، لە ئۆتۆمبێلەکانیان دەرى بکەن.

فەرمان محەمەد کە وایەرمەنێکى زیرەکى ناوچەى پیشەسازى هەولێرە، بۆ 964 رێنمایى شۆفێران دەکات، گەرما نزیکە و پێویستە هەرچى کەلوپەلى غازییە (چەرخ، عەتر، معەتەر)ـە لە ئۆتۆمبێلەکانیان دەریبکەن، چونکە لە هەر کاتێکدا بەهۆى گەرمى و پەستانى هەوا، مەترسى تەقین و ئاگرکەوتنەوەیان لەسەرە.

عومەر عەلى کە وەستایەکى هەمان ناوچەیە و کارى بۆیاخى ئۆتۆمبێل دەکات، لە 964ـەوە رێنمایى شۆفێران دەکات لە وەرزى هاویندا ئۆتۆمبێلەکانیان لەبەر هەتاو رانەگرن یان دایان بپۆشن بۆ ئەوەى زیان بە بۆیاخى ئۆتۆمبێلەکانیان نەگات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح