بەشى مۆڵەت لە هاتوچۆى کۆیە
وەزارەتى ناوخۆ:
سبەینێ هیچ مامەڵەیەک لە بەشى مۆڵەتى بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتوچۆ وەرناگیرێت
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا رایدەگەیەنێت، بەهۆى کێشەیەکى تەکنیکییەوە سبەینێ یەکشەممە یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتوچۆ لە بەشى مۆڵەت، هیچ مامەڵەیەک وەرناگرن.
دەشڵێت: لە پارێزگای دهۆک و قەزاکانی ئاکرێ و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەشەکانی (مۆڵەت و تۆمار) کە لە سیستمی نوێن مامەڵە وەرناگرن.
جەختیشکراوەتەوە کە لە هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکەدان و لە زوترین کات لە چارەسەربوونى ئاگادارتان دەکەنەوە.