ئەمڕۆ بە خاک سپێردرا

كچەكەی نەرمین قادر: دایكم وەسیەتی كرد پرسەی بۆ دانانەێین

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

لۆلان ئازاد كچی هونەرمەندی كۆچكردوو نەرمین قادر، ئاشكرای كرد دایكی سێ وەسیەتی بۆ كردووە، یەكێكیان ئەوەیە پرسەی بۆ دانەنرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6.8.2025 هونەرمەندی بواری شانۆ و تەلەڤزیۆن نەرمین قادر لە بازیان بەخاك سپێردرا، دوای ئەوەی دوێنێ ئێوارە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانی سپارد.

لۆلان ئازاد كچی هونەرمەند نەرمین قادر بە 964ی راگەیاند، دایكی وەسیەتی كردبوو لە ناو ماڵەكەی بە خاكی بسپێرن، بەڵام لەبەر پابەندبوون بە بنەماكانی ئایینی ئیسلام و عورف و عادەت، لە گۆڕستانی بازیان بە خاكیان سپارد.

وتیشی، “هەموو وەسیەتەكانی دایكمم جێبەجێكردووە، تەنیا بابەتی بەخاكسپاردن نەبێ، هەروەها داوای كرد پرسەی بۆ دانانەنێین”.

لۆلان ئامادەیی دەربڕی رێگەی دایكی بگرێت بۆ كاری هونەری، بەڵام وتی، لە كوردستان كاری هونەری ناكات، چونكە هیچ بایەخێك بە هونەرمەندان نادرێت.

كچەكەی نەرمین قادر سوپاسی تۆڕی 964ی كرد، كە هەمیشە هەواڵی دایكییان پرسیوە و بڕیاریش وابوو ئەمڕۆ پەیامنێری 964 لە سلێمانی دیدارێك لەگەڵ هونەرمەندی كۆچكردوو بكات، بەڵام قسمەت نەبوو، هاوكات لۆلان بەڵێنی دا دوو ڤیدیۆی تایبەتی دایكی بۆ 964 بنێرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

نەرمین قادر کۆچی دوایی کرد

نەرمین قادر کۆچی دوایی کرد