"سرکەکەنمان ئاوی تێدانییە"

سرکەی جیاوازی لایە؛ زرشک و ئەنەناس و رازیانە

964+

ئەمەل ناجی- هەڵەبجە

خانمێکی دەستڕەنگینە و سرکەی بە تامی جیاواز و دەگمەن لایە و دەڵێت، هەموو بەرهەمەکانمان خۆماڵین و سرکەکانیشمان کێش دادەگرن و سوودی تەندروستی زۆرە.

رەیان محەمەد، کە یەکێکە لە بەشداربووانی چالاکیەکەی رۆژی جیهانی گەشتوگوزار لە ئاوێسەر دەڵێت، لە سەیدسادقەوە هاتووین و بەرهەمەکانمان دڵنیا نەبین خۆماڵیە، چەند جۆرێکی سرکەی جیاواز دەکەین، خەڵک زیاتر سرکەی سێو بەکاردەهێنن، بەڵام ئەم سرکانە سودەکانیان لە سرکەی سێو زیاترە و خۆشمان رێنمایی بە کەسەکان دەدەین لە چۆنیەتی و کاتی بەکارهێنانیان.

گەشتوگوزاری ھەڵەبجە بە بۆنەی رۆژی گەشتوگوزاوە سێ رۆژی پڕ چالاکیان سازداوە و لە دوێنێوە دەستیپیکردووە و تا سبەینێش بەردەوام دەبێت

پێداچوونەوە: پەری ساڵح