سلێمانی
“ده‌بێت غازی بازرگانی به 550 دینار بێت”
رازاو محه‌مه‌د
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌نزینخانه‌كان قسه‌یان كردووه و نرخی غازی بازرگانی ده‌بێت هه‌رزان بێت.
بابان ئەحمەد ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19.10.2026 به 964ی وت، نرخی غازی بازرگانی هه‌ندێك هه‌رزان بووه و دوێنێ له‌گه‌ڵ به‌نزینخانه‌كان قسه‌یان كردووه، كه ده‌بێت نرخی یه‌ك لیتر غازی بازرگانی كه‌متر بێت له 600 دینار و ده‌بێت به 550 دینار بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هه‌ركه‌سێك له هه‌ر شوێنێك نرخه‌كه‌ی له‌وه زیاتر بینی، با په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن و ئه‌وه‌ی به گرانتر بیفرۆشێت سزای ده‌ده‌ن.
وتیشی، له رووی غازی ماڵانیشه‌وه كێشه‌یان نییه و نرخی بوتڵێكی هه‌ر 8.500 دیناره.
بابان ئه‌حمه‌د دڵنیایی ده‌دات ئه‌م زستانه ئه‌گه‌ر كێشه‌ی گه‌وره روونه‌دات، قه‌یرانی غاز نابێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا