دەستەیەکی راوێژکاری ئەوروپا سەرقاڵن

گەشە بە توانای راهێنەرانی کۆلێژی پۆلیسی هەولێر دەدرێ


ئەحمەد مستەفا

دەستەی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق بۆ پاڵپشتی هاوتاکانی لە هەرێمی کوردستان، پرۆگرامی راهێنانی راهێنەرانی لە کۆلێژی پۆلیس لە هەولێر دەستپێکردووە.

دەڵێ، ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای راهێنەرانی کۆلێژی پۆلیسە لە هەولێر.

خولی راهێنانەکە تیشکی خستووەتە سەر بەهێزکردنی تواناکانی پێشکەشکردنی راهێنان، لەلایەن بەشداربووان و ناساندنی چەمکە سەرەکییەکانی پۆلیسی جەختکەر لەسەر پێداویستییەکانی کۆمەڵگە.

دەستە راوێژکارییەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 27.7.2025، لە پێگەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق نوسیوویەتی، ئەوەش لە ەێگەی مەشقی کرداری لەسەر بیردۆزەکانی فێربوون، بنەماکانی فێربوون و کاری پۆلیسی بنەمادار بە مافەکانی مرۆڤ، خولی راهێنانەکە مامۆستایانی کۆلێژی پۆلیس ئامادە دەکات بۆ پێشکەشکردنی خولەکان بە ئەفسەرانی پۆلیس، ئەفسەرانی دەورییەکان و وەڵامدەرەوەکانی هێڵی یەکەم لە هەرێمی کوردستان.

بە وەبەرهێنان لەو جۆرە ڕاهێنانانەی کە برەو دەدات بە دروستکردنی متمانە و هەماهەنگیکردنی چالاکانە، ئەم دەستپێشخەرییە بەشدارە لە هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەنجامدانی وەچەرخان بەرەو مۆدێلێکی پۆلیسیی مەدەنیانەتر و کۆمەڵایەتیتر لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.