لە سلێمانی

خانەنشینان بۆ وەرگرتنی موچە لە گەرما و قەرەباڵغی بێزارن

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

خانەنشینانی پێشمەرگە لە سلێمانی لەبەر گەرما  موچەکانیان وەردەگرن و لە دۆخێکی خراپدان.

یەکێک لەو خانەنشینانە لە بەردەم بنكەی چواری سەر بە خانەنشینی پێشمەرگە قسەی بۆ پەیامنێری 964 کرد و دەڵێت، “لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانییەوە لێرەم و تا ئێستا لە چاوەڕوانیدام، دوای 35 ساڵ ئەوە حاڵمانە، ئێمە ئازادیمان نەبینی، تاڵیمان چەشت”

بەشێک لە خانەنشینان لە کاتژمێر 4:00ـی بەیانییەوە لە بەردەم بانکەکەن و چاوەڕێی موچە دەکەن، موچەکەش لە کاتژمێر 11:00 گەیشتووە و لە 14:45 خولەکەوە دەستکراوە بە دابەشکردنی، ئەمەش وایکردووە لۆد و قەرەباڵغییەکی زۆر دروست ببێت و خانەنشینان بێ ئاو و سێبەر لە سەرەدا بوەستن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

موچەی خانەنشینی پێشمەرگە و وارسی شەهیدان لە دەربەندیخ...

موچەی خانەنشینی پێشمەرگە و وارسی شەهیدان لە دەربەندیخان ئامادە نییە