"موچەکە بەشی کەس ناکات"

دوای 86 رۆژ خانەنشینانی سلێمانی بە نیگەرانییەوە موچەكانیان وەرگرت

+964
ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

سەرەڕای ئەوەی هەینییە و پشووی فەرمی هاوڵاتیانە، بەڵام خانەنشینانی سلێمانی دوای 86 رۆژ لەدواكەوتنی موچەكانیان، لەبانكەكانی سلێمانی لەو گەرمای هاوینە موچەی مانگی پێنجی 2025 یان وەرگرت.

بەشێك لە خانەنشینان قسەیان بۆ مایكی 964كردووە، مامۆستا غەفور شكور یەكێكە لەو خانەنشینانە و وەكو خۆی دەڵێت ماوەی 43 ساڵ خزمەتی كردووە و وتی، بەڵێ پاش سێ مانگ چاوەڕوانی موچەكانمان وەرگرت، بەرپرسانی ئەم هەرێمە بەهیچ شێوەیەك خەمی ژیانی میللەتیان نەماوە، لەكاتێكدا خەڵكی ئومێدی حەسانەوە و ئاوەدانی لەسەریان هەڵچنیبوو، بەڵام بەداخەوە پێچەوانەكەیمان بینی.

وەك باسی دەكات، ئەم موچەیەی كە وەریگرتووە لەسێ بەشدا دووانی دەداتەوە لەقەرزی خەڵكی و سەرەڕای ئەوەی كەدۆخی لە بەشێكی خەڵكی باشترە، وەك خۆی دەڵێت.

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە هەرێم دەكات لەگەڵ بەغدا رێككەون، بۆ دەربازكردنی میللەت لەو دۆخەی تێیكەوتووە، ئەگەر كاربەدەستان وەزعی ئەم خەڵكە باش نەكەن و ئەم دۆخە بەردەوام بێت، دواجار ئەوان دوو بەرامبەری خەڵكی زەرەرمەند دەبن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

موچەخۆران لەدەرەوەی بانکەکە نۆرە ناگرن

موچەخۆران لەدەرەوەی بانکەکە نۆرە ناگرن