سه‌یرانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی
خه‌ریكی خواردنه و شه‌كره‌ی به حامز و چوكلێت داده‌به‌زێنێت!
964+
عه‌بدولعه‌زیز خالند
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی كوردستان بۆ گه‌شت و سه‌یران له شار و شارۆچكه‌كان چوونه‌ته ده‌شت و ده‌ر و به‌سه‌ربردنی كه‌شێكی به‌هاریی خۆش، خواردنی جۆراجۆریش سفره‌كانی ئه‌وانی رازاندۆته‌وه.
په‌یامنێری 964 له سه‌یرانگه‌یه‌كی هه‌ولێر خانه‌واده‌یه‌كی به‌سه‌ركرده‌وه و شتێكی سه‌یری بینی، پوره قه‌دریه سه‌عید ده‌ڵێت دۆڵمه‌یان نه‌هێناوه و حه‌زیشی پێناكات.
پوره قه‌دریه به 964 وت، “دوژمنم دۆرمه‌یه و كه‌یفم پێنایه”.
له ته‌ك پوره قه‌درییه‌دا فه‌لاح مسته‌فا دانیشتووه و پێ ده‌چێت كوڕی بێت.
په‌یامنێری 964 لێی ده‌پرسێت بینینم حامز (لیمۆ) و چوكلێت و گوله‌به‌ڕۆژه و كولیچه‌ت پێكه‌وه ده‌خوارد، ئه‌مه بۆ؟
كاك فه‌لاحیش ئاشكرای ده‌كات، شه‌كره‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت دایبه‌زێنێت، “به حامز و چوكلێتی سوكه‌ریم ده‌ینمه خوارێ”، په‌یامنێره‌كه‌ی 964 لێی ده‌پرسێت ئاخر سوكه‌ری و چوكلێت كو ده‌بی؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت، ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی بڕیاری دكتۆره‌كانه.
سه‌یرانی هاوڵاتیانی كوردستان له‌م وه‌رزه‌دا، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت زیاتر بۆ خواردن و خواردنه‌وه‌یه و چه‌ندین جۆر خواردن و شیرنه‌مه‌نی ئاماده ده‌كه‌ن و تا دره‌نگانێك له ناو سه‌وزایی و كه‌شی خۆشی ده‌مێننه‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا