ئاوی هەرێمی کوردستان رێنمایی دەرکرد

تەوافەت نەبوو چاوەڕێی 50 هەزار دینار پێبژاردن بکە

964+

ئەحمەد مستەفا

لە ئاگادارکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ دەڵێ، هەر هاوبەشێکی ئاو دوای دوو جار ئاگادارکردنەوە، تەوافە لە تانکی نەبەستێت، بە 50 هەزار دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 25.7.2025 رێنماییەکی بڵاوکردووەتەوە.

رێنماییەکە پەیوەست بە ماددەی 7 لە یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2021 کە تایبەتە بە پاراستنی تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان، بەپێی یاساکە، هاوبەشی ئاو 50 هەزار دینار پێبژاردنی بۆ دەکرێت ئەگەر ئاوگرەوە (تەوافە) لەسەر تانکی (عەمباری) ئاو نەبەستێت.

بۆ ئەوەی ئاو بەفیڕۆ نەچێ، تەوافە ئەم ماوەیە چاوی زۆر لەسەرە، لیژنەکان لە کاتی بینینی بەفیڕۆدانی ئاودا سەردانی ماڵەکە دەکەن، گەر ماڵەکە چۆڵ بێت ئەوا ئاگادار دەکرێتەوە، گەر نەچوو بە دەنگیەوە ئاوەکەی دەبڕدرێت و سزا دەدرێ.

گەر تەوافەی تانکیەکەت کار ناکات فریای خۆت بکەوە

گەر تەوافەی تانکیەکەت کار ناکات فریای خۆت بکەوە