تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە

هاوڵاتیەک لە رووباری سیروان لە کەلار خنکا

میلاد جەلال – گەرمیان

هاوڵاتییەک لەناو رووباری سیروان لە سنووری کەلار خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

ئیبراھیم محەمەد، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بە 964ـی وت، “کەمێک لەمەوبەر لەسەر رووباری سیروان لە کەلار نزیک گوندی بەردە سوور، هاوڵاتییەک لە کاتی مەلەکردن خنکاوە، لە ئێستادا تیمەکانی غەواسی بەرگری شارستانی لە شوێنی رووداوەکەن و بە دوای تەرمەکەدا دەگەڕێن”.

ئاشکراشیکرد، ئەو کەسەی خنکاوە تەمەنی 26 ساڵە، لەگەڵ ئامۆزایەکی لە رووباری سیروان مەلەیان کردووە، ئامۆزاکەی توانیویەتی هەرچۆنێک بێ خۆی دەرباز بکات بەڵام ئەو هاوڵاتییە خنکاوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری