لە سەنتەرەوە بۆ قەراخی شار

بازاڕی پاسکیل فرۆشەکانی هەولێر دەگوازرێتەوە

ئەحمەد مستەفا

لە سەنتەری شارەوە بۆ قەراخی شار، بڕیاری گواستنەوەی بازاڕی پایسکیل فرۆشانی هەولێر دراوە، لەوێ شوێنێکی نوێ و مۆدێرن لەسەر رێگەی کەرکوک دروست کراوە، شوێنە کۆنەکەیان لە سەنتەری شار چۆڵ دەکرێ.

وەک سەرۆکی شارەوانی باسی دەکات، شوێنی ئێستایان زۆر قەرەباڵغ بووە و سیمایەکی ناشیرینی بە شار بەخشیووە بۆیە دەمەێکە تەکبیر لە گواستنەوەیان دەکرێ.

لەوێ زیاتر لە 40 شوێنکار کاردەکەن، کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە نوێنری کەناڵەکانی میدیای راگەیاند، هاتوچۆ تێیدا ئەستەم ببوو، بۆیە کاتێک دوکاندارەکان دەگوازرێنەوە، تێدەگەن بڕیارەکە چەندە لە بەرژەوەندی ئەواندا بووە.

بازاڕەکە تایبەت بە پایسکیل فرۆشان دروستکراوە و تەواوی خزمەتگوزاری و پێداویستییە سەرەتاییەکانی تێدا دابین کراوە، سەرۆکی شارەوانی وای وت، باسی لەوەشکرد، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و دووکاندارانی بازاڕەکە لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی بازاڕی ئێستا چۆڵ بکرێت و سەرجەم کاسبکاران بگوازرێنەوە بۆ شوێنە نوێیەکە.