وێنە-964+
چەمی باسەڕەیان ژەهراوی کردبوو
دوای زیاتر لە دوو هەفتە چەند تۆمەتبارێك دەستگیركران
964+
محەمەد فاتیح
دوای زیاتر لە دوو هەفتە بەسەر رووداوێکی تەمومژاویدا، كه لە ماوەیەکی کەمدا، ژمارەیەکی زۆرى ماسی و چەندین زیندەوەری ئاويی لەناو چەمی باسەڕە مردابونەوە، توانرا تۆمەتبارانی ئەم رووداوە دەستگیر بكرێن.
لەلایەن بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی چەمچەماڵ و بە هاوکاری و هەماهەنگی ئاسایش، لە دوای رووداوەكە دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد و لە دوای زیاتر لە دوو هەفتە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، تۆمەتبارێک لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی رۆژئاوا دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، تۆمەتبارەكە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و دوای ئەوەی رادەستی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی چەمچەماڵ کرا، لێکۆڵینەوە بەردەوام بوو، تا دوو تۆمەتباری تريش لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیر کران .
لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە، بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە.