کشتوکاڵی سلێمانی خەریکن
توێژینەوەیەکی درێژخایەن بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمی زەیتوون لە سلێمانی دەکرێ
ئەحمەد مستەفا
بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی زەیت و دیاریکردنی گونجاوترین شێوازی پەروەردەکردنی زەیتوون، توێژینەوەیەکی درێژخایەن لە باخی دایکانەی زەیتوونی سلێمانی بەڕێودەبرێ.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کشتوکاڵی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، پرۆسەی بنکۆڵکردن و لابردنی لقە زیادەکانی دارەکانی زەیتوون لە باخەکەدا ئەنجام دراوە.
ئامانجی سەرەکیی ئەم توێژینەوەیە هەڵسەنگاندنی کاریگەریی جۆری خاک لەسەر ڕێژەی بەرهەمی زەیت لە چوار جۆری سەرەکی زەیتووندا، کە بریتین لە “بیکواڵ”، “هۆکی بلانکا”، “K18” و “RBkwen”.
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن دوو توێژەری هۆبەی باخداری و دارستان و پاوان، فەرهاد مەحمود و بەناز محەمەد، بەڕێوەدەبرێت، ئەوان بەردەوام چاودێریی گەشە و ئاستی بەرهەمداریی دارەکانی زەیتوون دەکەن، کە تەمەنیان لە نێوان 17 تا 18 ساڵدایە.
ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکانی پەرەپێدانی کشتوکاڵ و باشترکردنی بەرهەمی زەیتی زەیتوون لە ناوچەکەدا.