بە پێنج رۆژ دوو هەزار گرانتر بووە
ئاژەڵ لەدەرەوە نایەت و نرخی گۆشت بەرز بووەتەوە
964+
رێباز – هەولێر
نرخی گۆشت زۆر گران بووە و رۆژ بە رۆژ نرخی لە گۆڕاندایە، ئێستا نرخی یەک کیلۆ گۆشتی نەرمە بە 23 هەزار دینارە.
ئەیمەن شنگالی گۆشتفرۆشە و بە 964ـی وت، بە هۆکاری ئەوەی ئاژەڵ لە دەرەوەی وڵات بۆ ناوخۆ هاوردە ناکرێت، پێشتر خەڵک بە 10 کیلۆ گۆشتیان دەبرد ئێستا دێن یەک کیلۆ دەبەن.
وتیشی، لەماوە پێنج رۆژی رابردوو تا ئەمڕۆ هەر کیلۆیەک دوو هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەیی و گۆشطی گوێرەکە چونکە خواستی لەسەرە زیاتر گران بووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی