22 فیشەک بە ئۆتۆمبێلەکەوەیە
تەقە لە ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیس دارستانی خانەقین کرا
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری بەشی خانەقینی پۆلیسی دارستانی گەرمیان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەر فیشەک دراوە و 22 فیشەک نراوە بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە.
سۆران حەمەغەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەسەر رووداوی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری بەشی خانەقینی پۆلیسی دارستانی گەرمیان بە 964ـی وت، تیمەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و کامێراکانی چاودێری ھەڵدەگرنەوە، تائێستا نەگەیشتوون بە سەرەداوێکی تەواو.
“بەپێی وتەی سەرەتایی بەرپرسەکەی پۆلیسی دارستان، لەسەر ماتۆڕسکیلێکەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەی کراوە و یەک کەس لەسەر ماتۆڕسکیلەکەبووە”،سۆران حەمەغەریب وای وت.
وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەشکرد، لە شوێنی رووداوەکە 29 قەوانیان دپزیوەتەوە و لە پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەش دەرکەوتووە کە 22 فیشەکی بەرکەوتووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی