هەواڵەکان
پەرلەمانی عێراق لەسەر هێرشە درۆنییەكان هەڵوێستی دەبێت و بازاڕی عەقاراتەکانیش گەرم بووە
964+
ژووری هەواڵ
هێرشە درۆنییەكانی سەر كێڵگە نەوتییەكانی كوردستان، دواجار پەرلەمانی عێراقی هێنایە دەنگ و بڕیارە رۆژی دووشەممە، کۆببنەوە و هەڵوێستێك وەربگرن.
هێرشە درۆنییەکەى پێنجوێن تورکیا ئەنجامیداوە
مەسەلەیەکی کوردی هەیە هێشتا کوڕ نەبووە و کڵاوی بۆ دەدوورن، جا دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا هێشتا کۆتایی نەهاتووە کەچی بازاڕی کڕین و فرۆشتنى زەوى لە هەولێر گەرم کردووە، کۆمپانیاکانى کڕین و فرۆشتنیش هۆشدارى دەدەن و دەڵێن،” كاكە زەوییەكانتان مەفرۆشن”.
دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەران؛ بازاڕى کڕین و فرۆشتنى گەرم کردووە
وشكەساڵییە و ئاگر زۆر بووە، زەرەر و زیانی زۆریش بە دارستان و كشتوكاڵی كوردستان گەیشتووە، ئەو ئاگرەشی لە كوێستانی حەساری سەکران لە سنووری چۆمان هەڵگیرسا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای زیاتر لە 15 کاتژمێر سووتانی سروشت و دار و دەوەن، لە لایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خەڵکی ناوچەکە کۆنتڕۆڵ کرا.
ئاگرەکەی حەساری سەکران کوژێندرایەوە
جوتیارانى پێنجوێن شانازی بە بەرهەمی شووتی خۆیان دەكەن و پێیان وایە یەكەمی عێراق و كوردستان، بەڵام ئێستا نیگەرانن لەو تۆمەتانەى دەدرێتە پاڵ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.