دەرگای محاویلەی عەمودەکانی کارەبا لە چەند شوێنێکی سلێمانی شكێندراون – وێنە؛ کارەبای سلێمانی
"ئیشی هەرزەکار و مێردمنداڵانە"
دەرگای محاویلەی عەمودەکانی کارەبا لە چەند شوێنێکی سلێمانی دەشکێندرێن
شۆڕش قادری
هەرزەکار و مێردمنداڵان گرتوویانە بە دەرگای محاویلەی کویسکی تایبەت بە عەمودەکانی کارەبا لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، هەر تیمەکانی کارەبا چاکیان دەکەنەوە، ئەوان دەیانشکێننەوە.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی / رۆژهەڵات چەند وێنەیەکی کارکردنی تیمەکانیانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، ئەمڕۆ چوارشەممە 1.7.2026 تیمی چاکسازی رووناکی بەڕێوەبەرایەتییەکە چەند چالاکییەکیان لە چەند شوێنێکی جیاواز ئەنجامدا کە بریتی بوون لە، کاری چاکسازی لە ژمارەیەک ستونی روناکی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک محمود و چەند ستونێکی تری روناکی لە شەقامی سەرەکی کۆمەڵگەی نیشتەجێبونی کۆمپانیای نەوزاد، هەروەها چارەسەرکردن و داخستنەوەی دەرگای محاویلەی کویسکی تایبەت بە ستونەکانی روناکی لە شەقامی بازنەیی مەلیک محمود نزیک فامیلی مۆڵ.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمە چەندین جارە ئەو کیشەیە چارەسەر دەکرێت بەڵام دواتر لەلایەن مێردمنداڵانی ئەو گەڕەکانەوە دەشکێندرێنەوە.