کۆمپانیایەکی ئیماراتی پلانی هەیە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێنێ
لە وەزارەتی کارەبا بوون
کۆمپانیایەک دەیەوێ چەند وێستگەیەکی وزەی خۆر دابمەزرێنێ
ئەحمەد مستەفا
وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری کۆمپانیای جەودەی ئیماراتی کۆبوونەوە و باسیان لە پلانی دانانی چەند وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری کارەبا ئامادەیی وەزارەتەکەی بۆ هەموو ئاسانکارییەک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی دامەزرانی وێستگەی کارەبا بە وزەی خاوێن دەربڕیوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1.7.2026، کەمال محەمەد وەزیری کارەبا، لەگەڵ عامر عەلی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای جەدوەی ئیماراتی کۆبووەتەوە.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، لە دیدارێکدا بەڕێوەبەرانی گشتیی گواستنەوە و دابەشکردن و پلاندانان و بەرهەمهێنان ئامادەبوون، باس لە پلانی دانانی چەند وێستگەیەکی نوێی کارەبا بە توانای 50 مێگاوات کراوە.
بە گوێرەی داتای وەزارەتەکە، هەرێمی کوردستان ئێستا 4800–5000 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت و 134 مێگاواتی لە وزەی خۆرە.
بەرهەمهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی گشتی دابش بووە بەسەر، %83 بە گازی سروشتی، 5% بە گازوایل، 11% بە نەوتی ڕەش، 1% بە هایدرۆپاوەر.