یادگار خالید: نرخی ئاهەنگەکانم لە 500 تا 1500 دۆلارە و گۆرانی عەرەبی ناڵێم
+964
دیلان محەمەد- سلێمانی
گۆرانیەکانی یادگار خالید لەناو عەرەب و تورکەکان بووەتە ترێند و دەشڵێت، بنەماڵە هەبووە زیاد لە 100 حەفلەم بۆ کردووە
دوای شادکردنی کورتەباڵاکان و وتنی چەندین گۆرانی هەڵپەرکێ، گۆرانیبێژی میللی ناسراو یادگار خالید لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، حەز بە دانیشتنە تایبەتەکان ناکەم، چونکە کێشەی لەدوایە، لە ئێستادا تەنیا گرنگی بە ئاهەنگەکانی هاوسەرگیری دەدەم، بنەماڵەش هەبووە زیاتر لە 100 ئاهەنگم بۆ گێڕاون.
سەبارەت بە نرخ و تێچووی ئاهەنگەکانی، روونیکردەوە کە نرخی هەر ئاهەنگێک لە نێوان 500 بۆ 1500 دۆلاردایە، هۆکاری ئەم نرخەشی بۆ کوالیتی کارەکانی دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت، ئامێرە مۆسیقییەکان و مایکەکەی زۆر گرانبەهان و دەبێت بایەخی ئەو تێچووەیان تێدا بێت.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح