ئەزمەر هۆڵیدەی خەڵاتی پڕفرۆشترین فرۆشی تیکتی Turkish Airlines ی لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست وەرگرت
خەڵاتیان کرد
سلێمانی؛ ئەزمەر هۆڵیدەی زۆرترین تیکتی تورکش ئێرلاینی فرۆشتووە
ئەحمەد مستەفا
بەبێ ئەوە دیاری بکات رێژەکە چەند بووە وەک فرۆشی تیکت، ئەزمەر هۆڵیدەی کە بەشێکە لە کۆمپانیای ئەزمەڕ بۆ فڕۆکەوانی، دەڵێ، خەڵاتی پڕفرۆشترین فرۆشی تیکتی Turkish Airlines ی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرگرتووە.
ئەوان وە وەک شانازی بۆ سلێمانی دەزانن و لە راگەیەندراوێکدا، وەرگرتنی خەڵاتەکەیان ئاشکراکردووە.
کۆمپانیای ئەزمەڕ، بریکاری سەرەکی هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاینە لە سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 1.7.2026، لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێ، بە شانازییەوە خەڵاتی زۆرترین فرۆشی تیکتی Turkish Airlines مان لە ئاستی رۆژهەڵاتی ناوڕاست وەرگرت، کە لەلایەن هێڵی ئاسمانی Turkish Airlines پێیان بەخشراوە.
ئەم خەڵاتە ناسینەوەیەکە بۆ هەوڵی بەردەوام، پابەندبوون بە کوالێتی خزمەتگوزاری و متمانەی ئەو هەزاران گەشتیارەی کە ئەزمەر هۆڵیدەیان هەڵبژاردووە، ئەوەش بەشێکی دیکە لە قسەی ناو راگەیەندراوەکە.
تورکش ئێرلاین گەورەترین هێڵی ئاسمانی جیهانە لە رووی گەیشتن بە زۆرترین وڵات، لە ساڵی 1933 دامەزراوە، بنکەی سەرەکییان لە شاری ئیستەنبوڵە و لە رێگەی فڕۆکەکانی ئەوانەوە زیاتر لە 122 وڵات دەگەڕێی.
ئەزمەر هۆڵیدەی خەڵاتی پڕفرۆشترین فرۆشی تیکتی Turkish Airlines ی لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست وەرگرت