لە قەزای رزگاری گەرمیان گەنجێک کەوتەناو حەوزێکی ئاو و خنکا
لە قەزای رزگاری گەرمیان
گەنجێک کەوتەناو حەوزێکی ئاو و خنکا
میلاد جەلال – گەرمیان
لە قەزای رزگاری گەرمیان، بەم درەنگانی شەوە، گەنجێک کەوتەناو حەوزێکی ئاو و خنکا.
ئیبراھیم محەمەد وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بە 964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراینەوە کە گەنجێک لەناو حەوزێکی ئاو لە قەزای رزگاری خنکاوە”.
“تیمەکانی غەواس و مەلەوانی بەرگری شارستانی گەرمیان تەرمەکەیان لە حەوزەکە دەرھێناوەتەوە کە تەمەنی نزیکەی 19 ساڵ دەبێت”، ئیبراھیم محەمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکەی ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژارە لە کەلار، دواتر رەوانەی پزیشکی دادی کەلار دەکرێت و دوای توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری