تەمەنی 15 ساڵە

لە تەکیە تەزووی کارەبا کۆتایی بەژیانی مێرمنداڵێک هێنا

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

ئەم دوای نیوەڕۆیە لە ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، مێرمنداڵێک لە کاتی کارکردن و دەستکاریکردنی کارەبا، تەزووی کارەبا لێی داوە و گیانی لەدەستداوە.

گەنجەکە تەمەنی 15 ساڵە.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ی وت، پێش ئێستا مێرمنداڵێکی تەمەن 15ساڵ، کە دانیشتووی ناحیەی تەکیەی کاکە مەندە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، لەکاتی کارکردندا بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە.

بە قسەی جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ، کاتێک مێرمنداڵەکە گەیەندراوەتە فریاکەوتنی چەمچەماڵ گیانی لەدەستداوە، دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان رەوانەی پزیشکی دادیی چەمچەماڵ کراوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا