پاریس له كه‌ناری داڕووخانه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی له سێ یاری رابردوویدا له خولی فه‌ڕه‌نسا و چامپیۆنزلیگ دۆڕاوه، ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی تیپێكی به‌هێز ده‌بێته‌وه و چاودێران پێیانوایه یاری ئه‌مڕۆ چاره‌نووسی راهێنه‌ر و تیپه‌كه‌ی یه‌كلاده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19.2.2023 له خولی یانه پله یه‌كه‌كانی فه‌ڕه‌نسا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان له یاریگای خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی لیل ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه كاتژمێر 15:00 ده‌ستپێده‌كات و پاریس ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بارودۆخێكی باش، كه به هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانییه‌وه خه‌ریكه راهێنه‌ره‌كه‌شی ده‌رده‌كرێت.
پاریس له دوو یاری رابردووی له خوله‌كه له‌گه‌ڵ مۆناكۆ و مارسیلیا دۆڕاوه، هه‌روه‌ها له چامپیۆنزلیگ به بایرن میونشن دۆڕاوه.
بۆ یاری ئه‌مڕۆ تیپه‌كه له به‌رده‌م دووڕیانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دایه و بۆی هه‌یه ئه‌نجامی یارییه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ر بارودۆخ و چاره‌نووسی راهێنه‌ری تیپه‌كه‌شدا بهێنێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی لێكیپ، راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان كریستۆڤ گالتیێ، ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت ئێمباپێ به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاری پێبكات و تیپه‌كه‌ی و خۆیشی رزگار بكات، هه‌رچه‌نده ئێمباپێ تازه له پێكان چاكبووه‌ته‌وه و له یاری رابردوو به‌رامبه‌ر بایرن میونشن 30 خوله‌ك به‌شداری كرد.
له خوله‌كه‌دا ئێستا پاریس له پله‌ی یه‌كه‌مه به 54 خاڵ و لیل له پله‌ی پێنجه‌مه به 41 خاڵ.