شۆفێرێکی سەرخۆش دەستگیرکرا و ئاگاداری کامێراکانى کەلار بۆ کفرىیش بن
ژووری هەواڵ
لەخۆڕا نییە هاتوچۆی هەرێمی کوردستان بە یاسا بە شۆفێرانی وتووە، نەکەن بە سەرخۆشی و مەینۆشییەوە ئۆتۆمبێل لێبوخڕن، چونکە ئەوان ئەزموونی پێشتریان بینیوە کە مەی خواردنەوە چی بەسەر شۆفێران هێناوە.
دواجار، کامێراکانى تۆمارکردنى تیژڕەویى لەسەر رێگاى کەلار بۆ کفرى کەوتنەکار و ئەوەنەما شۆفێران وەکو پێشتر بەهەوەسی خۆیان سەیارە لێبخوڕن و حساب بۆ رێگا و هاوڵاتیان و یاساکانی هاتوچۆ نەکەن.
ژمارەیەک خۆبەشی قەزای سەید سادق کە زانیان ئەمساڵ سەرچاوەکەی “ئاوی حەسار” باش ژیاوەتەوە و لە وشکبوون رزگاری بووه، بە کەلوپەل و پێداویستی جیاواز و هیلاک و ماندووبوونی خۆیان دیمەنی سەرچاوەکەیان بۆ شوێنێکی گەشتیاری گۆڕی و وایان لە هاوڵاتیانی قەزاکە و دەوروبەری کردووە سەردانی ئەو شوێنە بکەن و لێی کۆببنەوە.
تەماتەى ئێرانى تەنگى بە تەماتە سوورەى گەرمیان هەڵچنیوە و بووەتە هۆى ساغنەبوونەوەى ئەو بەرهەمەی جوتیاران، هەر بۆیە ئەمڕۆ جوتیارانى تەماتە لە گەرمیان گردبوونەوە و داوا دەکەن حەلى ئەو موشکیلەیەیان بۆ بکەن، چونکە ئەگەر بەم شێوەیە بێت، وەکخۆیان دەڵێن،”رەنجبەخەسار لێى دەردەچین”.