"خێزانێک کۆرپەیەکیان لەدەستچووە"

رێگای سەرەکی خانووەکانی قەرەبووی گوندی کۆری لە هەولێر گیراوە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

رێگای سەرەکی خانووەکانی قەرەبووی گوندی کۆری لە هەولێر گیراوە و بەوهۆیەشەوە خێزانێک کۆرپەیەکیان لەدەستچووە.

سەردار ئەحمەد، خاوەنی یەکێک لە خانووەکان بە 964ـی وت، “نزیکەی مانگێکە ماڵەکەمان چۆڵ کردووە، لەبەر ئەوەی رێگای سەرەکیان لێ داخستووین و هیچ رێگایەکی دیکەش نزیک ماڵمان نییە بۆ ئەوەی هاتوچۆی پێدا بکەین، بۆیە هەندێک جار خێزان و منداڵەکانم بۆ کڕینی پێداویستی لەنێو گوندی کۆری بەسەر دیوارەکەدا باز دەدەن، هەر ئەوەش بووەهۆی ئەوەی خێزانەکەم حەملی لەدەست بدات”

لەوبارەیەشەوە عەبدوڵا شەمسەدین، بەڕێوەبەری شارەوانی دوو بە 964ـی وت،ئەو خانوانە بەشێوەیەکی فەرمی دروست کراون و هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە، دەرگایەکیشیان لەناوەڕاستی گوندی کۆری بۆ کراوەتەوە، داوایشمان لە دادگا و ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ ئەوەی سێ دەرگای فەرمی بۆ دانیشتووانی قەرەبووی گوندی کۆری بکرێتەوە.

گوندی کۆری دەکەوێتە سەرشەقامی 150 مەتری و زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری دەکەوێتە پشتی گوندی کۆری، کە لەماوەی رابردوودا وەکو قەرەبوو بەکۆمەڵێک هاوڵاتی درابوو، زەوییەکانیش هەموویان 200 مەترین.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

شارەوانیی هەولێر ناوی 437 خاوەن زەوی گوندی کۆری بڵاوکرد...

شارەوانیی هەولێر ناوی 437 خاوەن زەوی گوندی کۆری بڵاوکردەوە