رۆژنامەنووسێک نهێنییەکە دەدرکێنێ
مانگی هەنگوینی ئێمباپێ و مەدرید تەقەی تێکەوتووە
سۆما حەکیم زادە
رۆژنامەنووسێکی نزیک لە سەرۆک پێرێز زۆر سەیر باسی ئەسپە رەشەکەی ریال مەدرید دەکات، مەبەستمان کاکە ئێمباپێیە.
جۆسێپ پیدرۆلی پێشكەشكار و رۆژنامەنووسی ئیسپانی لەبەرنامەی ئێلچرینگیتۆ دەڵێ، ئێمباپێ خۆشەویستی مەدریدیستای لەدەستداوە، ئاخر بۆ؟ لەسەر چ بنەمایەک ئەوقسەیە دەکات؟ ئێستا پێتان دەڵێم.
ئێمباپێش ماڵی ئاوەدان بێت هەر جارەو بە شتێک خۆی دەکاتە مەوزووع، هەزار کاری باش بکەن بەخوای بایی فلسێکە، هەرئەوەندە یاریزانێك لەگەڵ خاتوونێک دەرکەوێت، تازە حسابی رۆیشتووە لای هاندەرانی.
پیدرۆل لەبەرنامەکەی خۆیدا كە ئێلچرینگیتۆیە كە بەكوردیەكەی واتا كافێیەك یاخود شوێنێكی بچوك و سادە بۆ دانیشتن، بەزمانێکی زبر و توند دەڵێ، ریال مەدرید لەماوەی دوو وەرزدا كە کیلیان لە یانەکەیە هیچ نازناوێكی نەبردۆتەوە، بەڵام پاریس سانجێرمان کە کیلیان پێشدا ئەستێرەی یەكەمی ئەوان بوو، لەم کۆتاییانەدا و دوای ئەو هەمووشتێکیان بردۆتەوە.
پیدرۆل دەشڵێت، راستە ئەو تۆپی زێڕینی دەوێ، ئەوەش دەسکەوتێکی باشە بۆ خۆی و بۆ مەدرید، بەڵام ریال مەدرید چاوی لە زۆرە.
بۆنموونە، دەستکەوتە ناوازوەکان و نازناوەکان، دەیەوێ کیلیان بجەنگێ لە پێناو درێسەکەی، بەردەوام مەشق و راهێنان بکات، مەدرید دەیەوێ لەبەر سەرکەوتنەکانی لەناو یاریگا بکەوێتە سەر زمان نەک لەبەر ژیانی شەخسی خۆی و لەگەڵ ئەم کچ و ئەم کچ دەرکەوێ.
کەواتە هەموو مەبەستەکەی دەرکەوتنی ئەم کۆتاییانەیەتی، کە لە گەڕی یەکەمی نەیشنزلیگ فەرەنسا و تورکیا یارییان
هەبوو و کیلیان گۆڵی کرد و راستەوخۆ تووشی پێکان بوو، بەڵام دوایە چی بوو؟ کیلیان لە فەرەنسا لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەرکەوت و یەك قلە عەیبیشی نەبوو، كە خۆشەویستەكەی ناوی ئێستەر ئێكسپۆزیتۆیە و ئەكتەرێكی ئیسپانیە، ئیتر بووە باس و خواسی رۆژنامەکان و سۆشیال میدیا.
جا ئێستا پیدرۆل دەڵێ، کیلیان گیان بۆ یانەکەت بجەنگێ باشترە با ماڵت بە قوڕ نەگیرێ لە مەدرید و لێت بێهیوابن و بەرێت بکەن.