نابێ فەرمانبەر بن

ئەندامە کاراکانی سەندیکای رۆژنامەنووسان زەوی وەردەگرن

رێباز یونس – هەولێر

نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بە 964ی وت، بۆ دابینکردنی زەوی بۆ رۆژنامەنووسانی کوردستان هەنگاو هەڵدەگرن، بە تایبەتی ئەو رۆژنامەنووسانەی کە تەنیا کاری رۆژنامەنووسی دەکەن و ئەندامی کاران لە سەندیکا.

وەرگرتنی زەوی ئەو رۆژنامەنووسان ناگرێتەوە کە فەرمانبەرن، یان بە پلەی بەشدار و مەشقکار ئەندامن، بەڵکو تەنیا بۆ ئەو رۆژنامەنووسانەیە لە تەنیا کاری سەرەکییان رۆژنامەنووسییە و پلەیان کارایە.

ئازاد حەمەدەمین ئەوەی وت، سەندیکا داوای زەوی لە وەزارەتی شارەوانی کردووە و دوای تەواوکردنی رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی پێشتر زەویان وەرنەگرتووە، دەرفەتی سوودوەرگرتنیان لەم پڕۆژەیە دەبێت بە هەمان مەرجی فەرمانبەران.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا