لە سنوری قەزای دووبز

لە نزیک کێڵگەی نەوتی بای حەسەن درۆنێک کەوتە خوارەوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە نزیک کێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە سنوری قەزای دووبز درۆنێک کەوتە خوارەوە.

پەیامنێری 964 رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە نزیک کێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە سنوری قەزای دووبز درۆنێک کەوتووەتە خوارەوە.

لەوبارەیەشەوە سەرچاوەیەکی سەربازی لە سوپای عیراق بە 964ـی وت، “دوای ئاگادارکردنەوەمان لە کەوتنەخوارەوەی درۆنێک، دەستبەجێ گەیشتینە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت، درۆنکە خۆی کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زەرەر و زیانێکیشی نەبووە”.

وتیشی، ئەو شوێنەی درۆنەکەی لێکەوتووە، دوورە لە کێڵگە نەوتییەکە، لێکۆڵینەوەش دەستیپێکردووە لەسەر ئەوەی کە ئاخۆ درۆنەکە بەنیازبووە لە کێڵگەکە بدات یان نە.

کێڵگەی نەوتی بای حەسەن ناوچەیەکی فراوانە و 200 بیری نەوت لەخۆدەگرێت، لە ئێستادا رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.

ماوەیەکە هیرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان لە هەرێم دەستیپێکردووە و هەر بەربەیانی ئەمڕۆش، بە چەند درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەسەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

هێرشی درۆنەکان بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگە نەوتییەکان...

هێرشی درۆنەکان بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگە نەوتییەکانی زاخۆ راگرت