کونسوڵخانەی ئەمریکا خوێندکارانی ئایینی فێری زمانی ئینگلیزی دەکات - وێنە؛ وەزارەتی ئەوقاف
خولێکی یەک ساڵەیان تەواو کرد
کونسوڵخانەی ئەمریکا خوێندکارانی ئایینی فێری زمانی ئینگلیزی دەکات
هەژان هادی
43 خوێندکاری ئایینی خولێکی یەک ساڵەی فێربوونی زمانی ئینگلیزیان تەواو کرد و ئەمڕۆ بڕوانامەیان وەرگرت، وەزارەتی ئەوقافیش سوپاسی کونسوڵخانەی ئەمریکای کرد بۆ پاڵپشتیکردنی خوێندکارانی ئایینی.
وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم وێنەی مەراسیمی پێدانی بڕوانامەی خوێنداکارانی بڵاوکردووەتەوە و لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: ئەمڕۆ 43 خوێندکاری قوتابخانە ئایینیەکان خولێکی فێربوونی زمانی ئینگلیزیان تەواو کرد کە ماوەی زیاتر لە ساڵێک بوو بەشداریان تێداکردبوو و لەلایەن کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر پاڵپشتی کرابوو.
نەبەز ئیسماعیل بەگ، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف لە مەراسیمی پێدانی بڕوانامە بە خوێندکارەکان سوپاسی کونسوڵخانەی ئەمریکای کرد بۆ پشتیوانی خوێندکاران و خوێندنی ئایینی بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی.