لە ئەنبار

بەقاچاخبردنى 34 کیلۆگرام مادەى هۆشبەر لە رێگەى باڵۆنەوە پوچەڵکرایەوە

وریا فەتاح

وەزارەتى ناوخۆى عێراق بڵاوى کردەوە کە هێزەکانى پاسەوانى سنوور، هەوڵێکی قاچاخچێتی بڕێکی زۆر لە حەبی هۆشبەریان لە رێگەی باڵۆنێکی هەواییەوە لە ناوچەی تەریبێل لەسەر سنووری نێودەوڵەتی (رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار) پووچەڵکردەوە.

وەک ئەوەى باسکراوە، ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئەوە هات کە لە رێگەی کامێرا حەرارییەکانەوە چاودێری باڵۆنەکە کرا و توانرا بخرێتە خوارەوە. دوای پشکنین دەرکەوت کە باڵۆنەکە هەڵگری 197 هەزار حەبی هۆشبەر بووە لە جۆری “کاپتاگۆن”، کە کێشی گشتییان دەگاتە 34 کیلۆگرام.