چی روویدا

دواجار رێککەوتنییان واژۆ کرد و ئاوێکییان کرد بە ئاگرەکەدا

964+

خەوێکی قوڵ و کاتێکی خۆشتان بەسەربردبێت، بە هەر هۆکارێک ئاگاداری رووداوەکان نیت، بە کورتی لە ماوەی چەند خولەکێکی کەمدا بیزانە:

📌دوای نزیکەی چوار مانگ بە دیاریکراوی 111 رۆژ لە شەڕ و ئاگربەست و بۆردومان و بێنەوبەردە، دواجار ئێران و ئەمریکا رێککەوتنەکەیان واژۆ کرد، دەقی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران لەم لینکەوە بخوێنەرەوە
https://ku.964media.com/397158/

📌ئاژانسی هەواڵی ئێران (ئیرنا) رایگەیاند، ئەمریکا پابەندە بە لابردنی سەرجەم سزاکانی سەر ئێران لە چوارچێوەی رێککەوتنی کۆتایی و یۆرانیۆمە پیتێنراوەکە بەپێی رێککەوتنی هەردوولا و لەژێر سەرپەرشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەناودەبرێت

📌ترەمپ: لێرە بە دوا دەوڵەتێکی ئێرانیمان دەبێت بەبێ چەکی ئەتۆمی، چونکە بۆ ماوەی 47 ساڵ جیهانی بەکارهێنا، رێککەوتنی ئێستام وەک دیوارێکە کە رێگری لە ئێران دەکات لە خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی.

📌ترەمپ: ئەگەر وڵاتانی دیکە خاوەنی مووشەکی بالیستی بن، ئەوا “کەمێک نادادپەروەرییە” کە ئێران خاوەنی هیچ مووشەکێک نەبێت.

📌ترەمپ لە بارەی ناتەنیاهۆ دەڵێت، کەمێک جیاوازیی بۆچوونمان هەیە سەبارەت بە لوبنان، ئەو کەمێک هەڵچوونی هەیە و دەتوانێت لێبوردەتر بێت و نەرمتر رەفتار بکات، نەک هەر کاتێک ئەندامێکی ح*زبو*ڵا چوونە ناو بینایەکەوە، زرمەی لێ هەستێنێت.

📌وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا: دوو کەشتی لە رێگەیاندایە بۆ دەریای سوور، وەک رێکارێکی بەرایی بۆ ئەرکێکی سەربازیی ئەگەری لە گەرووی هورمز.

📌وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوى کردووەتەوە، ترەمپ بە راوێژکارەکانی راگەیاندووە کە هیچ کەسێک ناتوانێت مامەڵە لەگەڵ نەتانیاهۆ بکات و ئەو دەیەوێت “هەمووان بۆردومان بکات”.

📌سوپای ئیسرائیل برینداربوونی 7 سەربازی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە باشووری لوبنان راگەیاند.

📌سەرۆک وەزیرانی پاکستان دووپاتی دەکاتەوە کە رێوڕەسمی واژۆکردنی رێککەوتننامەی نێوان تاران و واشنتن، رۆژی هەینی لە سویسرا بەڕێوەدەچێت.

📌ئەکسیۆس: کۆپییەکی وێنەیی لە رێککەوتننامە واژۆکراوەکەی لەلایەن ترەمپەوە، بۆ ئێرانییەکان و وڵاتانی نێوەندگیر نێردراوە.

لە ناوخۆ تەرمێک بەڕێدەکرێت و جارێکی تریش بەدوای تەرمدا دەگەڕێن، گرنگترین رووداوەکان:

📌تەرمی روقیە، کچە تەمەن 11 ساڵانەکەی ئاوی زەڵم دوای نۆ رۆژ لە دۆزینەوە تەرمەکەی بەیانی ئەمڕۆ لە هەڵەبجەوە بەرەو زێدی خۆیان بە رێورەسمێکی تایبەت بەرێکرا.

📌دوێنێ گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ لە رووباری سیروان لە گەرمیان خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

📌وەزارەتی تەندروستی: بۆ یەکەمین جار لەمساڵدا دوو حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا