بەشی نەشتەرگەری قەڵەوی لە نەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی كراوەتەوە – وێنە؛ تەندروستی سلێمانی
هەشت نەشتەرگەرییان ئەنجام داوە
بەشی نەشتەرگەری قەڵەوی لە نەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی كرایەوە
شۆڕش قادری
ئەگەر لە خرپنەکانی ئەمە هەواڵێکی خۆشە بۆ تۆ؛ بەشێكی نوێ لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لە شاری سلێمانی كراوەتەوە کە پێی دەڵێن، بەشی نەشتەرگەری قەڵەوی و زیندەپاڵی و بەخۆڕاییش پشکنین بۆ قەڵەوکان دەکەن.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەو بەشە لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری كراوەتەوە، هەفتانە لە رۆژانی یەكشەممە تاوەكو چوارشەممە پشكنین بەبێ بەرامبەر بۆ نەخۆشەكان دەكرێت و هەر هاوڵاتییەك پێویستی بە نەشتەرگەری بێت، دوای هەڵسەنگاندی دۆخی تەندروستی کە لەلایەن لیژنەیەك لە پزیشکانی پسپۆڕ بۆی ئەنجام دەدرێت، نەشتەرگەیی بۆ دەکرێت.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە و دوای كردنەوەی بەشەكە، تائێستا هەشت نەشتەرگەری بۆ لابردن و بچووكکردنەوەی گەدە و 12 گرێ ئەنجام دراوە.